باشترین و خۆشترین زنجیرەی مێژویی تا ئێستە بینیبئتم

زنجیرە ئەنیمەیشنی شاهانە یەعنی ئەمە بەڕاستی شانازیتان پێوە دەکەین کوردسەپتایتڵ ❤❤❤❤❤💛💛💛💚💚💚💚💚

یەکێکە لە تایبەت ترینەکان کە بە ناچاری گەلانی نا موسوڵمان دان بە بەهێزی ئیسلام دەدەنێن ئەمەش بە هۆی سڵاحەدینی ئەیوبی گەورە سەرکردەی موسوڵمان خۆشترین شتیش لەناو فلیمەکە مەقتەعی کۆتایەکان کاتێ ئاڵای مەسیح دەهێننە خوارەوە ناوچەکانی ژێر دەستی مەسیح ڕزگار دەکەن هەرچەنە شتی ناڕاست و زیاد کراوەی تێدایە ئەم شتانەی کە ناڕاستن و زیاد کراون هەمووی لە بەرژەوندی ئینگلیزە وە مێژوو دەی سەلمێنێ کە سڵاحەدین سەرکەوتنی گەورەی بەسەر ئینگلیز بە دەست هێناوە

فلیمێکی باش بوو کۆتایەکەی کۆمیدی و خۆش بوو

فیلمێکی زۆر شازە بەڕاستی یەکێک لە بەھێزترین فیلمە تاوانکارییەکان، فیلمێک دەرھێنەری مارتن بێت ھەر وا دەرەچێت

بەڕاستی تریۆلۆجی دۆلار مەزنە، لە لایەکی تریشەوە تەنیا دروست کردنی فیلمەکە ھاندەرە کە مرۆڤ بەرەو پێش بڕوات پێت دەڵێت کە تۆ لە ھەر کات و لە ھەر سەردەم و لەھەر شوێنێک بیت تەنیا بیرۆکەو کرداری خۆت دەور ئەبینێت لە ساڵی ٦٠کاندا بیرۆکەیەکی وا بەھێزت بۆ بێت! ساڵی ٢٠٢١ و شتی وەک ئەم تریۆلۆجییە بەرھەم نایەت بەڕاستی سێرجیۆ لیۆنی دەرھێنەرێکی مەزنەو ئەم ڕۆڵگێڕانە نایابەی کلێنت ئیستوود لە دڵی بینەراندا بۆ ھەمیشە دەچەسپێت و ھەر زیدوو دەمێنێتەوە، تاکە سێ فیلم بوو کە لە یەک خولەکی سەیرکردنیشی بێزار نەبووم، خۆزگەم بەوەی کە نەیبینیوەو بەتەمایە ببینێت بە مەرجێ ٤سەیرم کردوونەتەوە

زۆر زۆر نایاب بوو بەرایی من لە هەموو بەشەکانی تری ترسناک ترو بە چێژ تر بوو

خاوەن چیرۆکێک و پەیامێکی جوان ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکانیش زۆر نایاب بوون ئەمە بێجگە بوونی وەرگێڕانێکی جوان بۆ فیلمەکە

هەندێک هەڵە لە وەرگێڕانی فیلمەکە هەیە بەس دەستان خۆشبێت فیلمەکەش ناوازەیە

خۆشترین و جوانترین بەرهەمی چارلی لەی من کارێکی جوانی کرد هەم وەک ئەکتەر هەم وەک دەرهێنەر

جوانترین و پڕ چێژترین زنجیرەی مێژوو بەڕاستی دەستتان خۆش ئێوە ماندونەناسن هەر لەش ساغ و سەرکەوتووبن ❤️The Last Kingdom❤️

هەر فلیمێک ناوەکەی بە سەردەمانێک لە ....دەستی پێ کرد بێ خەم بە لێی پەیامێکی بەهێزی هەیە ئەویش ئەوەیە هاوڕێیەتی هەموو کەسێک مەکەن لەبەر بەرژەوەندی زۆرجار مرۆڤەکان لەبەر بەرژەوەندیەکانی خۆیان هاوڕێیەتیت دەکەن دەیانەوێت لە بەرهەمی سەرکەوتنی تۆ بخۆن دواتر کە کاریان پێت نەما هەر خۆشیان تێت ناگەیەنن

کەشێکی ترسناک و چیرۆکەکەشی خراپ نییە

شایەنی چاوەڕوانی نەبوو و لە ئاست فیلمەکانی تری جیهانی مارڤێڵیش نییە

شازی فیلم بەتایبەتی باسی دەسڵاتدارەکانی ئێستامان دەکات پێشنیار دەکەم سەیری بکەن
