ئاواتی مناڵیم 😞❤❤❤ بەڕاستی ناوازەو شازە ڕاستە هەندێک هەڵەتان هەیە لەژێرنوسەکەی بەڵام هەر بەچێژە سەرنج بدەنەوە زنجیرەکە بەهوام ڕێکی بخەنەوە بۆ ئەوانەی بەتەمان سێری بکەن

یەیکێکە لە نایابەکانی تۆم بە ڕای من تۆم ڕۆڵی زیاتری هەبوو وەک لە بێنێدیکت ڕاستە فلیمەکە ئاکشن و ڕۆمانسی و ترسناک نیە بەڵام فلیمەکە چێژێکی زۆری هەبوو وە یەکێکە لە تایبەت ترین ئەو فلیمانەی کە لە ڕاستیوە وەرگیراوە وە خاوەن چەند پەیامێکی بەهێزە وەک ڕابردوو زۆر جار دەبێتە هۆی گۆڕانی گەورە وە یەکێکی تر لە پەیامەکانی تر بریتیە لە ئەوەی شەرت نیە هەر کەسێک لە زیندان بوو کەسێکی خراپ بێت وە پەیامێکی تر ئەوەیە کە باس لە ژیانی گەنجانی ئەورووپا دەکات کە زۆربەی زۆری مردنەکان بەهۆی ماددە بێ هۆش کەرەکان و ئاڵوودەبوون بە خواردنەوە کحولیەکانە لە کۆتایە دەس خۆش بۆ ئەم بەرهەمە جوانە

فلیمێکی ئاسایی بوو بەس ئەوەی ناخۆشی کرد نیکۆلەس لە کۆتای دەمرێ

فیلمێکی ناوازە و سەرنجڕاکێش سەلماندی هەموویان هەڵەن ئێمەش هەڵەین وە ماسیو مکۆنەهێی ڕۆڵێکی ناوازەی گێڕا من بۆ زێڕ هاتم هاوڕێم دۆزیەوە 😔😔😔😔😔😔

یەکێک لە خۆشترین و باشترین و نایابترین و تایبەت ترین فلیمە ڕۆژئاوایەکان لە دوای فلیمی باشەکە و خراپەکە و ناشرینەکە ئەوەی زۆر لەی من جوان بوو لە فلیمەکە نواندنە شازەکەی جەیسن و چارلس بوو

هەمووان باسی رۆلگێڕانەکەی هیث دەکەن ، بەڵام کەس باسی کریستیان بەیڵ ناکات کە من پێموایە لەدوای بەیڵ هیچکەس ناتوانێت باتمانێکی تر بێت هەروەک چۆن هیث بوو بە نمونەی جۆکەر لە دنیادا

ئای ھاوار لەو فلیمە ئای ھاوار سوێند بەخوا وای لێکردم بگریم لەگەڵ ھەر دیمەنێکی ئازار بەخش بەس بەڕاستی زۆر زۆر کاریگەر بوو کاتێ ئەلیکس مرد قەت تەوەقوعی ئەوەم نەدەکرد دەکرا باشتر با 😢 دەستان خحش بێ

وەک چێژ چێژی لێ دەبینم بەس هەندێ شت لە بەشەکانی تر دووبارە دەبنەوە بۆ نمونە لە یەک دوو بەشەی لە کۆتای فلیم دوو کەس دەمێنێتەوە یان کە سەرتای فلیم دەس پێ دەکات قوربانیەک یان دوو قوربانی ڕوودەدات بەشێک لە فکرەکان دووبارە دەبنەوە بەڵام شتێکیم زۆر بە دڵە ئەوەیش پەیامی هاوڕێیەتیە کە لە کاتە سەختەکاندا یەکتر بە جێ نایەڵن❤

باس لە بەشێکی بچووک دەکات ئەویش باس لەو کچە دەکات کە لە کۆتایی وەرزی دووەم دەرکەوت نەک باس لە تەواوی دوو وەرزەکەی پێشوو بکات و ئەم ئەڵقە تایبەتە پەیوەندی نییە بە سەردەمی ناو دراماکە

بەجدی ئەنیمەیشنێکی زۆر خۆشە لێی تێرنابم زۆرخۆشە دەستان خۆش بێت💖💖

زینجیرەیەکی زۆر خۆشە ئێکسۆ بۆهەمیشە😇

فلیمکی تایبەتی زۆر خۆش کە کەمێ ڕەپتی بە بەشی یەکەوە هەیە کە تێیدا ئاندی گەورەبووە وە بەهێز ترە لە جاران

ئەم بەشەی زۆر تایبەتە کاتێ ئیندیانا کوڕەکەی و هاوسەرەکەی دەدۆزێتەوە

بەراستی خۆشترین ئەنیمێ ٢٠٢٠ بێ حەل لە کوالێتی و ساوند و جوانی کەسایەتی گۆجۆ زۆر بەچێـژتری کردییە بژین🔥🖤

بەڕاستی چیـرۆکەکە زۆر دوور بوو لە بەشەکانی تری جارێـکیش مونێزمان نەدیت لە یاریـگا کە ٢ بەشەکەی تر سەرەکی بوو وە دەرھێـنانی باش نەبوو نەدەبوا ئەو بەشە دەربھێنرێت چێژی خۆی لە دەستدا بوو بژین دەستان خۆش🤍

وەکو بەشی یەکەم نەبوو بەڵام هەر خۆشبوو

هەموو ئەو شتانەی لێیان دەترسین گەر بێت و کەمێک لێیات تێ بگەین بە ئاسانی لێمان دووردەکەونەوە ! فیلمێکی خۆشبوو چیرۆکێکی جیاواز و چێژبەخشی هەبوو ، رەنگە چیرۆکی فیلمەکە بەس بێت بۆ تێگەیاندنی مرۆڤ لەوەی هەر بابەتێک لە دەرونت ئەبێتە دێوەزمەیەک و بە جۆرێک جیاوازت ئەکات لەوانیتر ئەتخاتە حالەتی نەویستراو بە هۆی هەلەیەک لە خۆت یا دەوروبەرت بێت کە ئەو ژینگەیەی بۆ دروست کربی ، دەکرێت لە بنەرەت ترسناکترین بابەتەکانیش لە تراژیدترین دۆخەکانەوە دروست بوبن ! بەلام ئەبێت بزانرێت چۆن مامەلەیان لەکەل ئەکرێت و چۆن شی ئەکرێنەوە بۆ ناوەرۆکەکانیان نەک ببێتە کابوسێک بە درێژایی تەمەن بە ترسەوە ڕێی لەگەل بکەیت

بەشـی دووەم شاززتر بەڕاستی سەیری ڕەیتینگ مەکە سەیری کەو چێـژی لێ وەرگرە👌🤍

لە ناو هەر پێنچ بەشەکە خۆشترین بەشەی لەی من وە گرینگترین و خۆشترینی ناو فلیمەکە کە کەمێ پێش کۆتایە کە ئەویش باس لە ئەو کانیە یە کە هەر کەسێک لێی بخواتەوە نەمر دەبێت ئەلەوێی بەزمی زۆر خۆشی تێدایە

دیـسانەوە ھەمان چێـژی جاران بەڕاستی شاززە مونێـز فێری ئەوەت دەکات تا دوا ھەناسە بجەنگی لە پێـناو ئەوەی دەتەوێـت تووشی ھەرچیەک بووی تەنھا ئامانجەکەت ببینی بژین دەستان خۆش🤍

بەڕاستی فلمێکی شاز بوو جوان کەوای لێکردم هەست بەمڕۆڤایەتی بکەم کەژیان مڕۆڤێک چەند بەبەهایە
