زنجیرەکەی کورت و پڕمانا چرکە بە چرکە چێژی لێدەبینی هەتا بڵێی بەچێژ و مانابەخشە پەیامێکی تا بڵێی جوانی هەیە وەسف ناکرێ . (سوپاس کورد سەبتایتڵ) .. ♥️

سەیری بکە با پەشیمان نەبیتەوە بەڕاستی زنجیرەیەکی نایابە✨

سەرکەوتووبن بەراستی زۆر درامام بینیوە بەلام دەتوانم بلێم ئەمەیان شازترین دراما بووە 🦦🖤!

🖤💙ئـــەم شـــاکــاره لێرەوە دەستـــی پێــکرد

بەراستی بە چێژە ھەموو ڕوداوەکانی چاوەڕوان نەکراون و چێژێکی تایبەت بە بینەر دەبەخشێت شایەنی سەیرکردنە

❤لەدوای ئەو فلمەی هەمووی بۆ ماڵێ 😳سەرسور هێنەرە

هێزە شەیتانیەکان زۆر گەورەو بەهێزن ،هێزەکان نەمرن و هەمیشەین ،ئەمڕۆ هەن ،چیرۆکی جنۆکەکان ڕاستین ،شەیتان بوونی هەیە ،خودا بوونی هەیە ،وەهەروەها بۆئێمە ،وەک مرۆڤ ، چارەنوسمان لەسەر ئەوە بەندە کەکامە هەڵەبژێرین بۆ .ئەوەی شوێنی کەوین "ئید ۆرین" بەڕاستی ناوازەبو ، بەس ترسناکیش بوو ❤

فلمێکی شاھانە بوو بەلام زۆر ترسناکیش بووھەرچۆنێک بێ کۆتایەکی شازی ھەبوو 🦦🖤!

فیلمێکی ناوازەبوو، "هەنێکجار گەر نەکوژیت ئەکوژرێیت "

😕بەچێژ بوو، بەڵام کۆنگیان زۆر لاواز کردبوو

فیلمێکی تا رادەیەک جیاواز لە هاوشێوەکانی خۆی کە زۆر بەرچاو و بە شێوەیەکی راستەقینە ژیان و بارودۆخی زنیدانیانی لەو ولاتە بێ رێ و شوێنەکان خستە ڕوو ، تەواوی نالەباری و خراپی و کردە بزێوانەی زیندانیەکانی نیشان دا ، لە هەمان کاتدا هەستی نامۆبون و ژیانی کەسێکی ئالودە بە دەرمان لە باڕی دابرانە درێژ و کورتەکان و کاتی هەلچونەکانی جوان خستە ڕوو ، چەن دیمەنێک و قسەگەلێکی نەشیاو لە فیلمەکە زەق کراوەتەوە دەکرا بەم شێوە نەبێت ، بەلام لە کۆتایشدا ئەمە ڕاستیەکی تاڵی ئەم شوێنانەیە ، سەیرکردنی ئەم فیلمە بەسە بۆ تێگەشتن لە گشت ئەمان باسە تراژیدیانە

گرنگ نییە تۆ کێیت و چیت ! گرنگ ئەوەیە تۆ هەست بە راستیەک دەکەیت کە جیاوازە لە راستی ئەوانیتر ، ک کە دەتوانی بیسەلمێنێت و دلنیایی لەسەر بدەیت ، شاکارێک بۆ سینەما ، فیلمێک بۆ ئەو کاتەوە و تا ئێستا جیاواز لە هاوشێوەکانی توانی پەیامی دادگەری لە نێوان بیر و ڕای کەسە جیاوازەکان وەربگرێت و بیخاتە ڕوو ، فیلمەکە بە بەشێوەیەکی سادە بەس پێک نایەت لە ژوورێک و دوانزە پیاو بەلکو کۆکردنەوەی دوانزە بیر و ڕای جیاوازە لەیەک ژوور و کە هەر یەکەیان هەلگری سروشتێکی مرۆڤەکانی ئەمرۆن ، فیلمەکە توانی گشت ڕوکارە تورەیی و دلسۆزی و قین و سادەیی و بەرژەوەندی و ژیری و مێگەل و یاخیبوەکانی مرۆڤمان نیشان بدات و کۆتایی هەر یەکەیان رونبکاتەوە ، شایەنی سەیرکردنە
