فیلمەکە وانەبوو کە لە چیڕۆکەکەدا باس دەکرا ، زۆر لاوازبوو

ئەم فیلمە ڕێک بۆ ئەم جەوە ساردە ، خۆشە

muhamad ڕونکردنەوەی فیلمی shutter island سپۆیڵ -پێش هەموو شتێک بۆ ئەوەی لە فیلمەکە تێبگەی ئەبێ سەیری کەسایەتی تێد نەکەی وەک لێکۆڵەر، بەڵکو وەک نەخۆشێکی دەروونی لێی بڕوانیت، -ئەندریۆ ڕۆژێک ئەڕواتە بۆ ماڵەوە ئەبینێت ژنەکەی هەر سێ مناڵەکەی خۆی کوشتووە، ئەویش ژنەکەی خۆی ئەکوژێت، (کە پۆلیس یەن بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن ئەبینن تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، پاشان پشکنین بۆ ناسنامەکەی ئەکەن ئەبینن ناوی خۆی ئەندریۆ لەیدیزە و پیشەی دکتۆرە وخێزانەکەی ناوی دۆلۆریس چاناڵە، دواتر کەسایەتیەکانی ناو نەخۆشخانەکە و پۆلیس سیناریۆیەک دائەنێن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەندریۆ بکەن، ناسنامەیەک بۆ ئەندریۆ لەیدیز دروست ئەکەن ناوەکەی ئەگۆڕن بۆ ئیدوارد دانێڵز و ناوی خێزانەکەشی لە دۆلۆریس چاناڵەوە ئەکەن بە ڕەیچڵ سۆلاندۆ) ئەمانەی لەناو کەوانەدا باسم کرد لە فیلمەکە نیە تەنها گومانێکە ، ئاخۆ ئیدوارد بە ڕاستی نەخۆش بوو؟ ئەگەر تەرکیز بکەین کاتێک کەسایەتی تێد کە ئەگاتە دوورگەکە چەند شتێک ئەبینێت ، ١-چێوەی کارەبایی ئەبینن لەگەڵ هاوەڵەکەی، کەسایەتی تێد دەڵێ پێشتر لە جێگەیەک ئەم دیوارەم بینیوە ٢-ئەو نوسینەی کە لە ڕێگاکە ئەیبینن کە ئەڵێ ئێمە نەخۆشەکانی خۆمانمان خۆشئەوێت و وەک کەسێکی نەخۆشی دەروونی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ناکەین، ٣-لە سەرەتایی فیلمەکە کاتێک دەمانچەکەی لێ وەردەگیرێت ،و دەبینین لە کۆتایی فیلمەکە دەمانچەکەی خۆی دەبینێت لە منارەکە لەسەر مێزەکە هەڵی ئەگرێت و تەقە ئەکات لەو کاتەدا پێی ئەوترێ ئەو دەمانچە ڕاستی نیە، ٤-کاتێک لە کەشتیەکە دائەبەزن پۆلیسەکان وەک تاوانبارێک لە کەسایەتی تێد دەڕوانن و چەکەکانیان ئامادە کردووە ، لەو کاتەدا تێد دەڵێ ئەوانە زۆر شڵەژاو دەرئەکەون. ٥-ناویandrew laeddis پێش و پاشی پێکراوە و کراوە بە edward daniels و ناوی dolores chanal پاش و پێشی پێکراوە و کراوە بە rachel solando . ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریمانەی کە پێشتر کەسایەتی تێد لە نەخۆشخانەیەکی تری دەروونی بووە و بە پلانێکی نایاب گواستراوەتەوەبۆ دوورگەکە بە تایبەتی خاڵی پێنجەم -لە فیلمەکەدا دەبینین چەندین کاریکاتێری ناو کەسایەتیە خەیاڵیەکەی تێد بە تێد دەڵێن بێدەنگ بە، ڕاکە ،هیچ مەدرکێنە، وردە وردە تێدیش هەست ئەکات ڕووداوەکانی دێتەوە بیر بەڵام نایەوێ ڕووبەڕوی ڕاستیەکان ببێتەوە. -نەخۆشخانەکە بە بەرنامە و بە باشترین شێوە دەستیان کرد بە چارەسەر، هەر لەناو کەشتیەکدا کەسایەتی تێد دەست دەکرێ بە چارەسەری بە پێدانی جگەرە، دواتر کە وردە وەدە دەرمانەکانی ئەخوارد خەونی بە ژنەکەیەوە ئەبینی پاشان وێنەی منداڵەکانی نیشان ئەدرا بۆ ئەوەی ڕاستیەکانی بکەوێتە بیر، نەخۆشخانەکە سەرکەوتوو بوون لە گۆڕینی کەسایەتی نەخۆشی تێد بۆ ئیدوارد. هەتا ئێرە کێشەمان نیە تێد نەخۆشێک بووە و لە دوورگەکە چارەسەر کراوە، ئەوەی کە دەرگایەکی تری کردەوە بۆ دووبارە بیرکردنەوە و گەڕانەوە بۆ ناو فیلمەکە ئەو دیالۆگە چاوەڕواننەکراوە بوو کە ئیدوارد وتی “کامیان خراپترە ؟ وەک دڕندەیەک بژیت ؟!!!یان وەک پیاوێکی باش بمریت؟” ئاخۆ ئیدوارد گوومانی لەسەر بوو ،لێکوڵینەوەی لێکراو ویستی بە دروستکردنی کەسایەتی تێد گوومانەکان لەسەر خۆی نەهێلێت؟؟!. ١-گەر بگەڕێینەوە بۆ یەکەم دیمەنی فیلمەکە کەسایەتی تێدی ئەڵێ خۆت بگرە تێدی خۆت بگرە تەنها ئاوە!! ٢-هەر کاتێک دیمەنی ئاو نیشان درابێت دیمەنی ڕاستی فیلمەکە بووە و بە درێژایی فیلمەکە تێد نەیئەویست ڕاستیەکان بدرکێنێت، ٣- کاتێک لەگەڵ چاک و ئافرەتە دانیشتوون ئافرەتەکە گڵاسێک ئاو ئەخواتەوە ، بەڵام بینەر لە چاوی تێدیەوە ئەبینێت ئافرەتەکە هیچی لە دەستدا نیە و ئاو ناخواتەوە ، هەر ئەو کاتە تێدیش بە ورییاییەوە ئاوەکە ئەگەڕێنێتە دواوە، ٣-هەرکات دیمەنی ئاگر نیشان درابێت ئەوە دیمەنی خەیاڵی فیلمەکە بووە، کاتێک جۆرج ئەیەوێ ڕاستیەکان بە تێدی بڵێ دەنکە شقارتەکان ئەکوژێنەوە، ئەویش دەنکە شقارتەیەکی تر پێ ئەکا تا خەیاڵ بکات و هاوسەرەکەی ببینێت و لە خەیاڵدا بژی ئەمەش ئەمان بات بۆ ئەو گریماننەی کە ئێدوارد کەسایەتی تێدی بۆ خۆی دروستکردووە تاوەکو بێ تاوان دەرکەوێت. فیلمی shutter island پێنجەم فیلمە لە مێژووی سینەما بەوەی کە کۆتاییەکی ناڕوونی هەیە.

تکایە سیزنی ٦ هیج سیرڤەرەکان کار ناکەن کیشەکە جارەسەر بکەن تکایە

تایبەت بوو ئەو زیرەکیە و دەوڵەمەندیەی تۆنی😂ئەوجا بۆ ئەوانەی دەیانەوێ بزانن باوکی تۆنی کێیە سەیری کاپتن ئەمریکا بکەن

تایبەتی ئەم زنجیرەیە لەچیایە؟ نە دایکی زۆری لێئەکرد و بەهرەی دیکەشی هەبوو گەرچی ئەم قەت کۆڵی نادا بۆ ئامانجاکەی هەرچەندە هەموو ساڵێکیش کەمترین نمرەی ئەهێنا بەڕاستی زۆر زۆر تایبەت بوو لە هەمووی تەیبەت تر ئەم ڕۆڵە مرۆڤانەیەی یۆنگامینە.

ئەوەی زەرەرمەندە خەڵکی داماوە ئەوانەی جەنگ هەڵەگیرسێنن بدۆڕێنوو بیبەنەوە زەرەر ناکەن ڕائاکەن بەرەوو وڵاتێکی تر نموونە ئەسەد

بەڕاستی زۆر زۆر خۆشە تکاتان لێئەکەم ئەڵقەی نوێمان بۆ دانێن🙏🏼

خوزگە ئەلقەکانی زیاتر بوونایە😭ھەر نەمئەویست تەواو بێت ئەوە چ شاکارێکەەە🤌🏻✨!!پێرفێکت ئەکتینک ئەند ستوری..

زۆر نایـاب بـوو بـەڵام هیـچ پـێـویــست نەبوو ئەو مەسەلەی گە*ی و شتانە بخەنە ناو دراماکە،ئەگەر ئەو دیمەنەی تێدا نەبوایە نمرەی تەواوم پێی ئەدا بەڵام بەهەر حاڵ شایەنی سەیرکردنە 🩵"

تۆڵە كردنەوەیەك جوانە بەڵام بەراستی بەشی دووی نەبێ هیچ شتێك دەرناكەوێ بەڵام شایەنی بینینە هەر وەك دراماكای

زیاتر لە سێ جار ســەیرم کردووە ڕاستە فیلمەکە خەیاڵیە بەڵام هەر چێژی خۆی هەبوو ، شایەنی بینینە

فــیلمی تۆمبستۆن ئەوەمان فێر دەکات کە ، ئەنجامدانی کاری خراپە و خۆ بە گەورەزانی هەتا سەر بۆ کەس نیە ، وایەت و براکانــی تۆڵەسەندنەوەیان نەدەویست بەڵکو دەیاننویست کە سنورێک بۆ خراپەکارەکان مەبەستم ( کاوبۆییەکان)ە ، سنورێکیان بۆ ئەوان دانا و سەرکەوتووبن لە ئەنجامدانی ئەم کارەیان ، سەرکەوتن بەبێ قوربانیدان نابێت ڕاستە مۆرگانی برایان لەدەستدا بەڵام هەر کۆڵیان نەدا ، چونکە دڵنیابوون لەوەی ئەوان لەسەر ڕێگا ڕاستەکەن ، بەگشتی فیلمێکی باش بوو شایەنی بینینە ، دەستان خۆش بۆ ژێرنووسکردنی.
