بەڕاستی مێشکی ئاڵۆز کردم،ئەم فیلمە پرسیارێکی گەورە بەجێ ئەهێڵێ لە بیرتا ئەویش(ئایا بەڕاستی کەسانی نەخۆشخانەکە درۆزن بوون یان تەنیا دڵسۆزی نەخۆشێکی داماو بوون؟)باشە ئەگەر کارمەندانی نەخۆشخانەکە ڕاستی بڵین بۆچی لە دیمەنی کۆتایدا هاوکارەکەی بە (چەک) بانگ کرد واتا هەمان ناوی دکتۆرە دەرونیەکەی نەبوو کە بۆیان باس کردبوو بەڵکوو ناوی هاوکارەکەی بوو، وە ئەگەر کارمەندانی نەخۆشخانەکەش درۆیان کردبێت تانیا ویستبێتیان شێتی بکەن بۆچی لە دیمەنی لێکۆڵینەوەکاندا لەگەڵ نەخۆشەکان ئافرەتەکە پەرداخەکەی دەستی دیار نەبوو وە بۆچی لەسەر بەردەڵانەکە دیمەنی کەوتنی هاوکارەکەی بینی وە بینینی دکتۆرە هەڵهاتووەکەی لە ئەشکەوتەکەو قسەکانی؟......بەڕاستی پرسیارەکان زۆرن لە ناو ئەم فیلمە وە ئەکید ئەگەڕێم بە دوای ڕاستیەکانی ناو فیلمەکە کە بەڕاستی کامە وەڵامە ڕاستەکەیە وەک کەسێک کە ئاشقی فیلمی ئاڵۆزە😍بەهەرحال تایبەت بوو شاکارێکی مەزنە کە دوبارە نابێتەوە بۆ مێژوو✨👍👏👏👏

نایابوو ئەتوانم بڵێم یەکێکە لە باشترینەکان لە ژانەری ئەکشن🤩

بەڕاستی فلیمێکی شاز بووی دیمەنی ترسناکی کەمە بەس چیرۆکەکەی زۆر ترسناکە

دەستان خۆش بێت سەرتا زنجیریکی ئاڵۆزە بەلام بەپی کات تیدەگەیت دەکرا باشتر بکریت بەڕای من وە سیرڤەرکانیش چاک بکەن عەزیت نەبیت

ئەیهاوار تخواا بە جدیانە ئەوەندە تایبەت بوو؟ پەپولە مردووەکانی ناو ناخم گشتی زیندوو بویەوە😍🦋 دەمگووت سەیری ناکەم خۆش نیە ئێستاش پەشیمانم لەوەی قسەیەکی وام کردووە!! وەسف ناکرێێێ نااا 😍❤️🔥

Baraste zor xosh bu u prmana bu☺️❤️

فیلمێکی تەواو ناوازەیە بیرۆکەکان زۆرجوان بوون و پێم وایە کە لە داهاتوودا هەموو ئەمشتانە ڕودەدات و داهاتوو زیاتر گەشەدەسەنێت،هەستێکی خۆشە لە ناو کاشوهەوای فیلمێکی داهاتوودا بیت کە تۆ دەرفەتی بینینت نابێت✨

بەجدی تایبەت بوو یەکێک لە باشترینەکانی تاوانکاری و نهێنی

لێرەوە فێربووم هیوا تاکە بەدیهێنەری خەونەکانە 🌚🤍

باشترین زنجیرەی مێژوو دڵنیاتان ئەکەم سەیری کەن خاستەن زیرەکیەکەی مایکڵ 🔥

شایەنی سێرکردنە بەراستی🩷 دەستی ستافەکە خۆشبێت بۆ ماندوو بونیان🩷

باوەر ناکەم ئەوە فلیمی هندی بی بە جدی شاززز بووو 💯😎

دەستان خۆشبێت❤ کۆتایەکەیەم بە دڵ بوو ، هەردوو هەڵبژاردەکەی قوربانی کردنی ژیانی خۆی بوو بۆ خێزانەکەی نازانم چی بڵێم بەس بە جدی فیلمێکی نایابە!

یەک لە بەچێژترین فیلمە نهێنیەکان بەجدی تایبەت بوو ❤️

فلمەکانی لیام هەمیشە شازە و شایەنی سێرکردنە
