دەستان خۆش بۆ ژێرنوسی ئەم فیلمە فێری سەبر و ئارامیت ئەکا🖤

وەسف ناکرێ بەڕاستی لەڕووی هەموو شتێکەوە نایاب بوو بە تایبەتی نواندنی ئەکتەرەکان زۆر بەچێژە و شایەنی بینینە

بەڕاستی ناوازە بوو چێژێکی زۆری هەیە وە دەبێت دڵنیابیت کە ناوازە دەبێت، کە سەیری بکەیت دوای ئەوە لێی پەشیمان نابیت چونکە بەڕاستی نایابە خۆم 10/10 پێ دەدەم چونکە بەڕاستی شایەنیەتی،زۆر سوپاس.

ناوازەو بێ حەل لە دەست خۆتانی مەدەن دەستی ستافیش خۆش ماند و نەبن

دڵخوازی ساڵ 🤩، بەجدی واکین پێرفێکت بوو ڕیدڵی وەک هەمیشە سەرسامی کردم 10/10 🥶

باشبوو جۆنی ڕۆڵێکی کورتو پوختی گێڕا نواندنی کریستیناش زۆر ناوازە بوو، هەرچەندە چیرۆکەکەی لاوازبوو بەڵام هەر شایەنی سێرکردنە 🤩

بەراستی فیلمێکی خۆش بوو ، هەستبزوێنیش بوو مردنی هاورێکەی زۆر ناخۆش بوو

فیلمی (Amadeus)، باس لە باشترین مۆسیقار دەکات لە مێژوودا ئەویش (وڵفگانک ئامادیۆس مۆزارت)، فیلمەکە لە ژانەری (دراما، بایۆگرافی، هەستبزوێن)ـە. ئەم فیلمە لە ساڵی (١٩٨٤) بەرهەمهێنراوە و براوەی ٨ خەڵاتی ئۆسکار بووە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ١١ خەڵاتی ئۆسکار. ھەروەھا براوەی ٤ دانە خەڵاتی بافتایە لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٨ خەڵات. وە براوەی ٤ خەڵاتی گۆڵدن گڵەپ لە کۆی پاڵێوراو بۆ ٦ خەڵات. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی (میڵۆس فۆرمن) و لە نواندنی(مۆڕای ئەبرەهەم) و پاڵێوراوی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت (تۆم هۆڵس). لە پێگەی IMDB نمرەی ٨.٤ دراوەتێ و لە ڕیزبەندی ٧٥ م دا دێت لە کۆی باشترین ٢٥٠ فیلمەکەی مێژوو وە لە پێگەی تەماتە ڕزیوەکە نمرەی ٨.٩ لە ١٠ پێدراوە. ڕەخنەگران بە شاکارێکی موزیکاڵی ناوی دەبەن. فیلمەکە زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە بە واتایەک هیچ کەم و کورتێک کە شایەنی باسکردن بێت بونی نیە. ڕۆڵی کارەکتەرەکان بە تایبەت ڕۆڵی کارەکتەر (ئەنتۆینۆ سالێری) بە ڕۆڵی (مۆڕای ئەبرەهەم)، فیلمەکەی بە چێژتر کردووە و وایکرد ئەکادیمای ئۆسکار خەڵاتی ئۆسکار بە(مۆڕای ئەبرەهەم)بدەن بۆ ڕۆڵە جوانەی لە فیلمەکەدا بەرجەستەی کرد. هەروەها لایەنێکی تری ناوازەی فیلمەکە (شیوازی شۆت)کان بوو، کە بێگومان بە شێوەیەکی زۆر نایاب کاریان لەسەر کردبوو بە تایبەت دیالۆگ و سینەماتۆگرافی ئەمە جگە لەوەی فیلمەکە لە ساڵی ١٩٨٤ لە سەدەی ٢٠ دەرهێنراوە. بەڵام بەشێوازێک لایەنی سینەماتۆگرافی جوانبوو کە وێنەی نەبوو چ جای بگات بە ڕێکخستنی ڕەنگەکان لە کات و شوێنی گونجاودا بەهەمان شێوەی شۆتەکان پێم وایە فیلمی (ئامادیۆس)هەم زۆر بە جوانی چیرۆکی خۆی دەگێڕێتەوە وە لە هەمان کاتدا چێژێک بە بینەر دەبەخشێت کە هەمیشە لە یادگەدا دەمێنێتەوە. چیرۆکێک دەستپێک بە دروستبوونی موسیقاژەنێک بە ناوی (وڵفگانگ ئامادیۆس مۆزرات) تا بگرە لە ناو بردنی بەهرەکەی! فیلمێک پێـم وایە شایەنی چەندنین جار بینینە تا بتوانیت لە مانای جوانی فیلمەکە تێ بگەیت. نوسین؛ ھەڵۆ ھێرش

کۆتاییەکەی بە ڕاستی ناخۆش بوو وەک بڵێی لە کۆتا ساتدا بێزاربووبێت لە تەواوکردنی چیرۆکەکە بە شێوەیەکی تر ئەم ١٠ خولەکەیی کۆتایی پێویست نەبوو وابێت دەکرا بە شێوەیەکی مەردانە لەگەڵی جەنگابان.
