فڵێمیکی بەچێژ بوو بەلام چاوەرێی کۆتایەکی لەوە جوانترم ئەکرد ، پێشنیار دەکەم سەیر بکەن . دەست خۆش لۆ ستافی کورد سەبتایتڵ

فیلمێــــک پڕ مانایە🖤.

فیلمێکی زۆر جوان بوو، دڕندەی فاشیستە داگیرکەرەکان بەجوانی دەر ئەخات کە هاوتای دڕندەی داعش بوو لە مۆزەخانەی موسڵ لە ساڵی ٢٠١٥ لە کاتی تێکشکاندی پەیکەرە مێژویەکان ، وە گرنگی هونەر لە لایەن هونەرمەندان وەک ئەدۆڵف هیتلەر و ئەو سەربازە ئەمریکی و رووسیەکانیش، چوونکە بەراستی گەلێک بە بێ هونەر گەلێکە بەبێ مێژوو. ( کەمێک کێشە لە وەڕگێرانی پلەی سەربازەکان هەیە بۆ نموونە لیوتنت بەمانای لیوا نایەت یان پڕافیت بە مانای تایبەت نایەت بە مانای سەربازی ئاسای یەت)

شایەنی ئەو ڕەیتینگە کەمە نیە دەبو ١٠ بوایە ! فیلمەک بەو هەموو مانا بەخشیە و خۆشویستن و هاوڕێیەتیە دوبارە نابتەوە ، ئەوەی تایبەتە ئەوەیە کە جۆن لیپ سروشتی خۆی نەگۆڕی لەبۆ هیچ کەسەک وە لەبەر پارەش نەبو بە خزمەتکاری کەس هاوڕێیەکی پارێزەر و سووڕ بو لەسەر قسەکانی خۆی هەموو کەسەک پێویستی بە هاوڕێیەکە کە بێ هیچ جیاوازیەک تەماشێ خۆی و خۆت بکا ڕەشپێست ، سپی پێست ، دەوڵەمەند ، فەقیر ، گێل ، زۆرزان گرنگ نین ئەوەی گرنگە ناخ و نیەتی کەسەکانە پەشیمان نیم کە دوو کاتژمێر و ١٠ خولەکم تێیدا بەسەر برد 🤍

خراپ نییە بەڵام لە زۆر ڕووەوە بێ مانایە ئەو کوڕە چۆن دروست بووە؟! بەس لە وشەی چاوەڕێکە تێدەگەیشت لەکاتێکدا لەهەموو قسەیەک تێدەگەیشت!! ئەوانەی ئەوشەوە بەدوای گورگەکە دەگەڕان و دەیانویست ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆ هەمان ئەوکەسانە لەهەمان شەودا بەس تەماشایان دەکرد و هیچیان نەدەکرد کە کوڕەکە لە کچەکەی دەدا؟؟؟! زۆری کە بێ مانای کردبوو

نایابترین زنجیرە..سێ جار هەموویم تەواو کردووە.خۆزگەم بەو کەسەی یەکەم جارییەتی سەیری دەکات،بەڕاستی لەیەکەم ئەڵقەوە تاوەکو کۆتایی دەقە بەدەقە چاوەڕێی شتێکی تازەتر دەکەی ڕووبدات،بەتایبەت ڕۆڵی تیباگ زۆر جوان بوو..بەتایبەتتر ئەو لەحزەیەی کە وتی من بۆ 15دۆلار 5کەسم کوشت.جا حساب بکە بۆ 5ملیۆن دۆلار چی دەکەم،🤣🤣

خۆشتترینە تا ئێستا بینیبێتم خۆزگە تەواو نەبا always and forever😍🖤!

بەجدی دەرهێنەر کارێکی ناوازەیی کردووە لەم زنجیرەیە وە گەر هەواداری داڕک'یت ئەوا ئەم زنجیرەیە لەدەست خۆت مەدە شێوازی گێڕانەوەی گەشتی کات و ڕووداوەکان زۆر جوان داڕێژراون.

زوور خوشبوو فلمه كه بيزاربت ناكا بوو ئه وه مسه ريان نه كردوه سه يري كه ن زوور خوشه

چێژ بەخش بوو ئەگەر دەتەوێ سەیری فلیمی سەرکێشی بکەی لە دەست خۆت مەدە

بە راستی ناوەزایە وەک یەکەم شاکاری ئەڵمان ئەیبینم هەر کەسەو ٣ ژیان هی ئەوە نیە باوری پێ بکەی کەسایەتی ٣ یەمی یۆناس بە راستی ناوازەیە

Zor xoshw taibataa pra la maany jwanw ba qwat

babe paul tame flimkane peshtre namaya
