فڵیمێکی مانەدار بوو ( دڵ خۆشی کاتێک راستەقینەیە کە هاوبەشی بکەیت ) . دەست خۆش لۆ ستافی کورد سەبتایتڵ

Nayab🖤.

بەراستی سەیر کردنی تامێکی جیاوازت پێ دەبەخشێت وات لێدەکات کە بەهێز بیت بۆ هەموو تاقیکیکردنەوە ژیان

یەکێک لە فیلمە زۆر نایابەکانی تۆم کروز دەستتان خۆش ❤

ئەوە چیە ئەو فیلمە جوانەەەە خەریک بوو تەماشای نەکەم لەبەر سمێڵی شارۆ 🥲🙃

نازانم ئەمانە خەریکی چین بەجدی ئەگەر ئەتەوێت چێژ لە فلیمی ترسناک و قێزەون ببینی وەرە سەیری ئەمە کە یەعنی کۆتاییەکی هەیە کە پەشیمانت ناکاتەوە لەوەی کاتی خۆتت بۆ بردووە بەجدی ڕاقییە ئەوەی بە مێشکو تەسەوڕی تۆ نایەت لەم فلیمە ڕووئەیات

فیلمێکە باسی جەنگی نێوان ئەمریکا و نازی ئەڵمانی دەکا لە کۆتایەکانی جەنگی دووەم یانی ساڵی (۱۹٤٥) گەنجێک کە قەت لە سوپا نەبووە تەنانەت نەیزانیوە چۆن چەک بگرێ دێتە ناو سوپاکە ناوی ئەو گەنجەش (نورمن)ـە. لە شوێنێک روبەروی ئەڵمانیەکان بونەوە ئەڵمانیەکان بەهێز بوون کە توانیان سێ دەبابەی ئەمریکا بشکێنن تەنها دەبابەکەی باوکی جەنگ دەمێنێتەوە روبەروی دەبێتەوە و ئەمریکا دەتوانێت بیان بەزێنێ هەر چەندە دەبابەکەی ئەڵمانیاش بەهێز بوو. لە شوێنێک دەبابەکەیان لە کار دەکەوێ باوکی جەنگ بە نورمن دەڵێ برۆ چاودێری بکە بزانە هاتوون نورمن دێتەوە دەڵێ تەقریبی ۲۰۰ یان ۳۰۰ کەس دەبن دەڵێ تەنها باڵهەگریان پێیە ئەو کەسانە لە تیپی اس اس بوون باوکی جەنگی ش تەنها پێنج کەس بوون هەموویان گوتیان با برۆین باوکی جەنگ گوتی (تا ئێستا رامان نەکردوە و ئێستاش نایکەین) (بایبلی) وتی ناتوانین پاش مناقەشەیەکی زۆر باوکی جەنگ وتی ئێوە برۆن ئاگاتان لەخۆتان بێ (نورمن) وتی من دەمێنمەوە باوکی جەنگ وتی باشە تۆم پێویستە بۆ پرکردنەوەی چەکەکان دواتر ئەوانیش وتیان ئێمەش دەمێنینەوە پلانەکێک زۆر باشیان دانە هەندێک تەرمیان هێنا لەسەر دەبابەکەیان دانا هەتا وابزانن کە کەسی تیا نیە تیپی اس اس نزیک بونەوە شەر رویدا لە شەڕەکە زۆر باش بوون بەڵام (گریدی و بابلی و گارسیا و باوکی جەنگ) دەمرن باوکی جەنگ پێش وەی بمرێ بە (نورمن)ـی گوت بچێتە ژێر دەبابەکە نورمن چوو تیپی اس اس دەگەران بزانن کەس ماوە سەربازێک (نورمن) بینی بەڵام قسەی نەکرد و رۆی پاشان ئەمریکیەکان هاتنوو (نورمن)ـیان برد و وتیان تۆ پاڵەوانی کە لەو جەنگە رزگارت بووە. باشترین فیلمە لە لام 6 جار سەیرم کردیە هەر فیلمێک (براد پیت)ـی تێدا بێ باشترین فیلمە. دەست خۆش لەو ستافە جوانە سەرکەوت و بن❤❤

یەکێکە لە باشترین فیلمەکان، وات لێدەکا کە وابزانی خۆت لێکۆلەری، بە جدی چێژێکی تایبەتی هەبوو. ئەوەی ئاشقی فیلمە با سەیری ئەم فیلمە بکات. دەست خۆشی لەو ستافە جوانە دەکەم سەرکەوت و بن

باشترین فیلم کە باسی گەردوون بکا ئەو فیلمەیە، بە جدی زۆر بە چێژ بوو زۆر چێژم لێ بینی زۆر خۆشتر بوو لەوەی کە باسیان دەکرد خۆزگە زوتر سەیرم کردبا دەست خۆشی لەو ستافە جوانەش دەکەم هیوام سەرکەوتنتانە❤❤

باشترین فیلمی ئەکشنە تا ئێستە بینیبێتم ڕۆڵگێڕانی جۆن ویکیش نایاب بوو 🖤

زنجیرەیەکی زۆر خۆش و بەقوەتە! بەتایبەتی ڕۆڵگێرانی Jenna تایبەت بوو، کە سسەیرم کرد Johnny Deppم بە بیر هاتەوە بەڕاستی نایاب بوو! تەنها یەک شتیان ڕام لێنەبوو ئەویش دڕندەکەی ناویەتی زۆر گاڵتەجارانە درووستکراوە

باشترین زنجیرەی مێژوو.🔥🩵 فێری وەفاداری، کۆڵنەدان، پلانی دووەم، کەوتنە نێو دوو هەڵبژاردەی سەخت، قوربانیدان، برایەتی، متمانەکردن، خۆشەویستی و چەندەها شتی تر دەبیت کە لە ژیانی ڕۆژانەت پێویستت پێی دەبێت. وات لێدەکات مێشکت زیاتر بکرێتەوە وە ڕۆڵگێڕانی ئەو کەسایەتیانەی نێو زنجیرەکە ئەوەندەی تر نایابی کردووە. تا زوو دەست پێبکەیت درەنگە.

هەردوو بەشی زۆر ناوازەیە و شایەنی سەیرکردنە وات لێدەکات بەتەواوی خۆت لەبیر بکەیت لە نێو فیلمەکە.🔥🩵

زنجیرە فیلمەکانی پیاوی جاڵجاڵۆکە خۆشترین و بەچێژترینە لە جیهانی مارڤڵدا، وە هیچ کام لە فیلمەکانی سەر بە جیهانی مارڤڵدا بەڕای من ناگانەوە پێی.🔥🩵

بەڕاستی بەچێژەو وەسف ناکرێت، ئەو ڕۆڵگێڕانە ناوازەی جۆن دیپیش بە کەسی تر ناکرێت، وای لێکردین حەزمان بە تاڵانی و چەتەیی دەریا هەبێت.🔥🩵

باشترین فیلمی هەموو سەردەمەکان بەبێ بوونی هیچ دیمەنێکی نەشیاو، هەموو چرکەیەکی ئەم فیلمە بەپەرۆشی دەتهێڵێتەوە تا دوا ساتی فیلمەکە ، لە سینەمادا هەرگیز فیلمی ئاوا دووبارە نابێتەوە.🔥🩵

لە یەکەم تاکو کۆتایی زنجیرەکە لەلای من لە هەمووی گرینگتر پەیوەندی برایەتی(دێیمن)و(ستێفن)ە /وە ڕۆڵی ( دێیمن) ئاشقی خۆیت دەکات /سوپاسی ستافی ماندو بووی( کورد سەبتایتڵ ) دەکەم 🤍🩸
