guna7a filmeki awa dahateki awa kami habe

بەجدی زۆر زۆر تایبـــەتە🖤.

بێ حەل و شاز و مانادار بوو بەڕاستی ئەو فیلمە ڕێک ئەوەی سەلماند کە مرۆڤایەتی شایەنی باشترینە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەی دوپات کردەوە کە مرۆڤ ئەگەر دارێکی ڕێکی پێبدەی لەجیاتی بیکاتە پەیژە و پێی سەکەوێ ئەوا دەیکاتە ڕم و مرۆڤەکانی دەورووبەری دەکوژێ بۆ دەسەڵات،ئەمەش ڕێک ئەم فیلمەیە کە چۆن داهێنراوێکی ئاوا تواندرا لە بەرژەوەندی مروۆڤ وە لە زیانی مرۆڤ بەکار بهێندرێت. زۆر سووپاس بۆ کورد سەبتاتڵ و گشت ئەندامانی ستاف.

زۆر شاز بوو بەراستی بەلام کۆتایی وادەر ئەکەوێ بەشێکی تر مابیت❤️

سەیری مەكەن ❗️💔

بەڕاستی من زۆر بە دوایی سیزنی ٢ دەگەرام لە ٢٠٢١ چاوڕیم.!😶 زۆر ناوازەیە

بۆ دوەم جار سەیری ئەکەمەوە پێوست بەوەسف ناکە سەیری بکە چێژی لێ ببینە شاکارە

سزنی یەک ئەیەوێ تا هەموان ئەناسی کەمێک ناخۆشە بۆت ناوەکانیان یان ستافەکانیان بەس کەبەتەواوی بەوردی سەیرت کرد سزنی دوو ئەزانی ئەم زنجیرەیە شاکارە لەو باوڕە نەبوم قەت سەیری بکەم بەخۆم ئەم وت ئەمە کەی زنجیرەیە مانتۆر سوار مافیە هههه بەس نەم زانی هیچ پەیوەندی ئەوونە بەمانتۆر سوارەوە نیە زنجیرەیەک پەشیمان نەبویمەوە لێی ئیستاش لەسزنی4م بەس بەجدی ئەونە خۆشە ئاڵقە بۆ ئاڵقە حەزت ئەچێتە پێی چی ڕوو ئەدە سزنی 3ئاڵقەی 13توشی شۆکی کردم باشترین ڕەیتنگی هێنا لە imdb 9.7 زنجیرەیەکی خێزانیە هەموو شتێک لەخۆوە ئەگیری وەک زنجیرەی the sopranos بلێم لەویش خۆشترە لەوانیە باوڕ نەکەن هەرچەندە باشترین زنجیرە لەژیانم بینیبێتم چەنەنها زنجیرەم سەیر کردبی وەک the sopranos نەبوە بەلای خۆمەوە ڕای خۆم بێ بەس ئەمەیان جیاوازترە لەو بەهەر حاڵ.. بێ یەک دوو سەیری بکە ئەم شاکارە لەقیست خۆت مەدە گوناحیشە ڕەیتنگی 8.6دراوەتی.. دەستی ئیوەش خۆش بی بۆ ژێرنۆس کردنی ئەم شاکارە

زۆر زۆر بەچێژ بوو بۆ جاری یەکەم ئەم فیلمە جیاواز ئەبینم بەڕاستی چیرۆکێکی بەهێزی هەبوو

بە گشتی فیلمی The Prestige فیلمێکی سەرسوڕهێنەرە. کریستوفر نۆلان سیحرەکەی خۆی لەسەر بینەر ئەنجام دەدات بە بەکارهێنانی ئێمە لە جیهانێکدا کە پڕە لە پێچ و پەنا لە هەموو گۆشەیەکدا. جاکمان و بەیل وەک هەمیشە درەوشاوەن، مایکل کەین ڕۆڵی کارەکتەری هاوشێوەی ڕاهێنەر دەگێڕێت بە ناوی کاتەر بە لەهجەیەکی بەهێزی کۆکنی، و سەرسوڕهێنەر دەیکات، هەموو شتێک لەبارەی فیلمەکەوە لە ڕوانگەی منەوە باوەرپێنەکراوە، هەرچەندە پێویستی بە چەندین بینین دەبێت بۆ ئەوەی بە تەواوی لە خاڵی فیلمەکە تێبگەین. بەڵام کاتێک تێگەیشتم چی ڕوویداوە، سەرسام بووم. نمایشەکان، مۆسیقا، نووسینەکان نایاب و سەرنجڕاکێشن وە بەو شێوەیەی فیلمەکانی تری نۆلان باسی لێناکرێت. ئەمە فیلمێکی نایاب و ناوازەیە کە پێویستە هەموو فیلمدۆستێک بیبینێت.

بەجدی تایبەت بوو بۆ ترسناک هیچ ترسناک نییە بەڵام چیرۆکەکەی بەجدی جێگەی هەموو کەموکورتیەکانی گرتۆتەوە،،پەشیمانم لەوەی زووتر سەیرم نەکرد سپاس بۆ ژێرنووس🤍

٧-٨ فیلمی مۆرگانم دیوە یەکەم فیلمە ببینم پێبکەنێ بە قاقا 😂

بەڕاستی تایبەت بوو ئەو فیلمانەی کە چیرۆکیان کلاسیکە زۆر زۆر ناوازە و چێژ بەخشن

بە هیچ شێوەیەک خراپ نییە، فیلمێکی نایابیش نییە. بەڵام، ئەگەر هاندەری ئیستوود بیت، و شێوازی دەرهێنانەکەی بزانیت، ئەوا حەزت لەم فیلمە دەبێت. وەک هەمیشە فیلمەکە باس لە ونبوونی پەیوەندییەکان و دۆزینەوەی خۆشەویستی دەکات، وە چۆن وایە لەوێ بن بۆ یەکتر.
