پێشنیار دەکەم سەیری بکەن شازە جا لەگەڵ ژێرنوسی ئەم ستافە چۆشەویستەو سێرڤەرەکەیان زۆر شازتتر ئەبێت نازانم چۆن چاکەتان بدەمەوە
هەموو کەسێک پێویستە سەیری ئەم زنجیرەیە بکات بەراستی ناوازەیە بۆ خێزانی شێڵبی زۆر سوپاس بۆ ستاڤەکان بەردوام بن لە کاری جوان دەستان خۆشبێ
جوتیارەکان ئەوەی نەیانبوو هێز و توانای جەستەیی نەبوو بەڵکو بێ ئیرادەیی و خۆ بە کەم زانیان بوو بە سەبەبی ئەوەی بێدەنگ بن بەرامبەر فەوتانی ڕەنج و ماندوو بوونیان، دەی ئەوان مادام خۆیان نەتوانن ئەو هێز و توانایەی کە هەیانە دەری بێنن ئەوا پێویستیان بە هاندەرێکە، بەڕاستی من پێم وایە ساموڕایەکانن زیاتر هاندەر بوون بە نسبەت جوتیارەکان بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن وەک لەوەی جەنگاوەر یا هەر شتێکی تر بن، باشە حەوت کەس با سامۆرایش بن ئەکرێ بە تەنیا بتوانن بەرامبەر ئەو کۆمەڵە گەورەی چەتەکان بوەستن! من پێم وانیە بەبێ یارمەتی و ئازایەتی جوتیارەکان بیانتوانیبا شتێکی ئاوا بکەن بەڵام کێ ئەو توانایەی پێ دەرخستن! بێگومان سامۆرایەکان، ئەوەندەی ناو کەوانەکە نیمچە سپۆیڵە (بەڵام بێگومان هیچ سەرکەوتنێک بێ قوربانیدان بەدەست نایێ و جگە لە چەندین جوتیار چوار لە سامۆرایەکانیش بوون بە قوربانی، ئا لێرەدا کۆراساوا پرسیارێک دەوروژێنێت کاتێک سامۆرایە لاوەکە بە مامۆستاکەی دەڵێت "سەرکەوتین" ئەویش دەڵێت "ئێمە نا، جوتیارەکان سەرکەوتن" باشە سامۆرایەکان هاندەر و جەنگاوەر بوون بۆ سامۆرایەکان، ئەی بۆ خۆیان چی بوون؟) ە بێگومان لایەنی هونەری فیلمەکەش تا بڵێی نایابە فیلمەکە بە عام ئەتوانم بڵێم پێرفێکتە ئەگەر هەڵەشی تیابێ کەمترین و بچووکترین هەڵەیە، بێگومانیش وەسفی گەورەیی ئەم شاکارە و کۆراساواش بە من ناکرێت بۆیە لێرەوە بیبڕێنمەوە باشترە
بە ڕوونی پێمان ئەڵێ کە زەوی باجی ھەڵەکانی مرۆڤ ئەدا ، بەڵام لەکۆتایی ھەر زەویە سزای مرۆڤ ئەدا بەوەی لەناو بچێ.. تاک بە تاکی مرۆڤەکان ئەبێ ئەو شایەدیە ببین..
له‌وانه‌یه ئێستا كه‌سمان شایه‌نی ئه‌وكه‌سه‌نه‌بین كه‌خۆشمان ده‌وێی به‌لام به گومان كه‌سیش باشترنیه له‌ئێمه بۆ ئه‌وان
لێره‌وه تێده‌گه‌ی جیگای ئه‌زیزان به‌كه‌س پرنابێته‌وه ناشتوانی به‌زه‌بر كه‌سێك رابگری هه‌ركه‌سێك تۆی بوێت خۆی ده‌مێنێت Kurd subtitles پێشه‌نگ له كوردستان سپاس بۆئێوه ماندوبوونتان
له‌ناخی هه‌موومان شتانێك هه‌یه نامرن ناوترێن له‌بیرناكرێن له‌كۆتای دا ئه‌و به‌خۆكوشتن به‌هه‌مووانی وت هه‌موو شتێك كۆتای هه‌یه
جه‌ندین كه‌زكران به‌قوربانی دابوو نه‌ریته شێت بوون قوربانی دانی ئه‌و كوره باورپێنه‌كراوه تێكدانی ئه‌قلی كجه‌كه به هۆكاری دابوو نه‌ریت به‌لگه‌ی ئێستایه له كۆتای شتێك مردووێك هه‌ن ئاخۆ گووناهیان جیبوو)باشتره له جه‌نگ بمریت نه‌ك ئاشق بی بمری بژی🙂
شایەنی سەیرکردنە وە جوانی ئەو بەرهەمانە وێنا نەکراوە و بێ پێناسەیە. بژین
بەراستی ناوازەبوو، هەستدەکەی لە نێو جەنگدای، یەکێک دەبێت لە باشترین فیلم کە سەیرم کردووە پیاو نییە ئاشقی ئەو کچە نەبێت هههه
ئەی هاوار کۆتایەکەی چەن بەترسە خوایە ئەو مۆسیقایە ئەو شۆکەی لە ئاخیر ڕوو ئەدات من هەر شۆک بووم بەڕاستی نازانم چی بڵێم
ئەم زنجیرەیە ئەوەی خۆشە تێكەڵ سیاسەت ئەبێ ئەوشتەی من ھیوایەتمە 😂 بۆیە زنجیرەیە بێ حەلە بەھیوای سیزنی ٢❤️
یەکێک لە هەرە فیلمە ناوازەکانی تارانیتۆ کە لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە