یەکێکە لە باشترین فیلمەکان، هەر لە سەرەتای فیلمەکەوە بە تەواوی دەچیتە ناو ڕووداوەکان، ئۆقرەت لێ ئەبڕێ و بە تامەزرۆیەوە چاوەڕێی کۆتاییەکەی دەکەی، وە لە کۆتایشدا بەتەواوی شۆک دەکا، بەڕاستی هەرچەنە سەیری بکەمەوە لێی بێزار نابم، شایەنی ئەوەیە کاتی خۆی بۆ تەرخان بکەیت، بژین و ماندوو نەبن💜

فیلمێکی جیاواز و بەچێژ بوو ، چیرۆکێکی تەواو نامۆ و سەمەرەی هەبوو لەسەرەتاوە تا کۆتایی بینەر لە نێو کۆمەلێک پرسیار دەهێلتەوە لە کاتێکا خودی وەلام لەسەرەتاییە ، فیلمەکە بەشێوەیەکی کردەیی بیرۆکەیەکی ناوازەی هێناوە سەبارەت بە ئاوێتەکردنی ژیانی جۆرە بالندەیەکی خۆپەرست و کوژەر کە سروشتی ژیانی بەو شێوەیەیە ئاوێتە کردووە بە ژیانی مرۆڤ کۆی ئەو نالەباری و سەختیانەی ئێمە ناتوانین هەستی پێ بکەین لە بێ زمانی بالندەیەک لەم فیلمە ئەتوانین لە سەختی بارەکە و رێبازی ژیان و پێگەشتنی بگەین ، زۆر سەیریش دەبوو مرۆڤ بەم شێوە بوایا ئەوسا ژمارە هەبونی و شیرازە کۆمەلایەتیەکان زۆر جیاواز و نامۆ سەیر ئەبوو ! هەلبژاردنی کۆمەلێک دیالۆگ و دانانی ژمارەیەکی وەکو نۆ لە دوای هەر جارانکردنێک و کۆکردنەوەی ئەکاتەوە نۆ ڕێک سروشتی رێو شوێنی کۆمەلگەکە و خانوەکەیە کە دەرچون لێی نیە و هیچ ژمارەیەک و شوێنێکی تر دەرناچێت جگە لە نۆ ، دەستکردی کۆمەلگەکە و ژیانی نێوێشی شتگەلێک بون ئارامبیان نەئەبەخشی غەیری هەوا و سروشتی نێو ئۆتۆمبێلەکە ، لە هەموو رویەکەوە فیلمەکە بێ وێنە بوو پەیامی خۆی گەیاند تەنیا لە روی چەن بابەتێکی لاوەکی بۆ لۆجیکی روداوەکانی لاواز بوو ئەویش زیاتر بۆ چێژ بوو ، شایەنی سەیرکردنە

ئەکتینگ و ناوەرۆکی جوانر بەس دەبوایە کارەکتەری باشتریان دابنایە

دەستان خۆش ماندوو نەبن یەکێک لە باشترین زنجیرەکان هەرگیز پەشیمان نابیتەوە لە سەیرکردنی

بەڕاستی دیـسانەوە ساتێـکی تایبەت و جوانم ھەبوو لەگەر ئەو شاکارە مەزنانەی میازاکی ھیچ نووسیـنەک ناتوانێ وەسفی بکاا ھاوڵ زۆر تایبەت و پڕ چێـژ بوو بەڕاستی کەسایەتی ھاوڵ یەکێـک بوو لە کەسایەتیە جوانەکان بژیـــــن🧡

یەکێکە لە باشترین فلیمە سەرکێشیەکان بەڕاستی ئەو فلیمانەی کە کۆمەڵێ کەس کۆدەبنەوە لە شوێنی جیا جیا بۆ گەشت کردن بەناو دوورگە و دارستان زۆر زۆر تایبەتن وە باشترین فلیمە سەرکێشین

دەستان خۆش. ڕاستە پیاوێکی شارەزایە لە بڕیارداندا. بە ڕای من فیلمێکی خۆشە چونکە ئەتوانی بە درێزایی فیلمەکە چێزی لێ ببینی.

فلیمێکی وا نیە دووبارەیە بە ڕای من جۆنی بەم ڕۆڵە کەمەنا لە ئاستی خۆی دەهێنێتە خوارەوە

بەراستی زۆر خۆش بوو

باشترین و بەهێزترین و خۆشترین زنجیرە دراما لە هەموو ژیانما بینیبێتم نمرەی 10 لە 10 یپێدەدەم شایەنی بینینە ❤ 10/10 BREAKING BAD 😍

ھەر سێ بەشی خراپ نەبوو

باشترین و سادترین ئەنیـمی بەڕاستی دڵت پڕ دەکاااااا شاکارێـکی مەزن و جوان 💔

بەڕاستی نایاب بو زۆر چێژ بەخش بوو لە سەیر کردنی پەشیمان نابنەوە

نایابترین فیلمە لە فیلمەکە نایاب تر ئەم ڕۆڵگێرانەیی ھیثە ھەر چەند جارێک سەیری کەی چێژەکەی لەدەست نادات

بەڕاستی شازە و شایەنی سەیرکردنە ھەرسێ بەشەکەی

ئەوەی پێویست بوو وە ئەوەی ئەوان دەیانویست تەنیا تۆزێک خۆشەویستی بوو لەم جیهانە نەفرەتیە ! دواجار پەرتەوازبونی خێزان بە هەر هۆکارێکی ماددی یا مەعنەوی یەکەم جار مندال تێیدا قوربانیە ، تایبەت مێینە چونکە راستەوخۆ دەبێتە بەرکاری چینە پیس و بەرژەوەندی ویستەکانی کۆمەلگە ، فیلمێکی نایاب بوو چیرۆکێکی تراژیدی هەبوو لە هەمان کاتدا پەیامێکی کۆمەلایەتی و سیاسی هاوبەش بە هەموو کۆمەلگاکان لە خۆ گرت ، سەبارەت بە کێشەی کۆمەلایەتی خێزان و بونە قوربانی تاک و پەردەپۆشکردن و لاوازی چینە سیساسیەکان سەبارەت بە هەندێک بار لە پێناو نیمچە بەرژەوەندیەکی ڕوکەش ، شایەنی سەیرکردنە

هەموو چێژێک لەم فلمەدا هەیە بژین👌🏻

باشترینی باشترینەکان،فیلمێک کە فێری هەبوونی هیوا و ڕۆشنبیری و زانین و گرینگی ئازادی بۆ مرۆڤ و ژیان فیلمێک کە باسی هاوڕێیەتی و کۆڵنەدان ئەکات،فیلمێک کە مرۆڤایەتیت فێر دەکات و دڵخۆشبوون بەوەی کە هەتە، فیلمێک کە باسی دەرئەنجامی تۆڵەکردنەوە دەکات.

دەستان خۆش. چیرۆکێکی بەهێز بوو بەڵام وردەکاری خاڵی لاوازی زۆرە یەکێک لەوانە بەڕای من ئەم ڕوداوەزۆرانە بۆ فیلمێکی ساڵی٢٠٢١ هیچ گونجاو نییە

یەکێک لە نایابەکانی ترینەکانی 2020 باس لەچوار کەسایەتی بەناوبەنگی سەدەی ڕابردوو جێم بڕاون یاریزانی تۆپی پێی ئەمریکی وە ئەکتەریش سام کوک گۆرانی بێژی بەناوبەنگی ئەمریکی کەسایەتیکی تر ماڵکۆم ئێکس لەبواری ئاینی وەک موسوڵمانێک وە دەکۆکی دەکرت لە مافەکانی ڕەش پێت هەوڵیی بە دەست هێنانی ئازادی بۆ ڕەشپێستەکان محەمد عەلی پاڵەوانی زۆرنبازی وە بەڕای من هەر فلیمێک پەیوەندی بە محەمد عەلی وە هەبێت بێ شک نایابە لە کۆتایە دەس خۆش بۆ ژێنووسکردنی ئەم بەرهەمە جوانە

درامایەکی وەک ئەوە ھەرگیز دووبارە بوونەوەی نییە بەڕاستی زۆر زۆر خۆشە و نازانم چی بڵێمم دەستان خۆش زۆر مەمنوون بۆ ژێرنووسکردنی درامای کۆری، ھەر بمێنن! چاوەڕێی ئەڵقەکانی دیکەشم، شازی کوالێتی وەرگێڕان یەکەم ھەر خۆتانن❤️🔥🔥

ژیان زنجیرەیەکە لە کارلێکردن ، کردار و کاردانەوە هەلبژاردن و دەرەنجام ، بەلام هەندێک هەلبژاردن بە جۆرێک لادەرن و دەرەنجامی خراپیان هەیە کە قەت ناتوانرێت ڕاست بکرێنەوە و بگەڕێندرێنەوە سەر سروشتی خۆیان ، هەندێک هەلبژاردن لەوەیە کەسێک ببێتە قوربانی هەندێک هەلبژاردن رەنگە کۆتا دادوەری کات بێت ! چونکە لەکۆتاییا هەر کاتە کۆتایی هەموو دەرەنجامەکان شی ئەکاتەوە لە باری دادپەروەرییا ، فیلمێکی بێ وێنە بوو بوێری ئەوێت باسێکی لەم شێوە بە قالب بگیرێت لە نێو بەرهەمێک و پێشکەش بکرێت ، چیرۆکێکی تەواو تراژیدی و شاکارێک بوو بۆ ژانەری هەست بزوێن ، باسی نێو ئەم فیلمە کێشەی هەرە گەورەی رۆژئاوایە کە ناتوانن مامەلە لەگەل ئەو پێگەیاندن و کاردانەوانە بکەن کە خۆیان دروستیان کردوە دەرەنجام بە شێوەیەک ئەبێ خودی تاک یا دەوربەری ببنە کۆتاییەکی تراژیدی بۆی
