پێداچوونەوەکان(38,927)

باران
4 ساڵ پێش ئێستا

سەیرکە ! هەموو شەوێک خودا دارێکمان پێ دەدات تا لە ژێری بخەوین ، ئەوە دیارییەکە لە لایەن ئەوەوە لێرە تەنیا نین خوداش لە گەلمانە ، دەزانی ! پالپشتمانە لەگەل ئێمەیە ، چیرۆکێکی لە ڕاستی وەرگیرا و نایابی هەبوو سەبارەت بە سەرکێشی مانەوە لە ژیان لە سروشتی جەنگەلێکی گەورە و نامۆدا ، میوزێکیکی تایبەت و ڕۆلێگران و خۆگونجاندنی دانیەڵ ڕێد کلێف بۆ ئەم دەورە تەواو جیاواز بوو فیلمەکەی نایابتر کربوو ، هەمیشەش هیوایەک و هەبونی دلسۆزێکت بەسە مانەوەت لە ژیان گەر لە دۆخە هەرە چڕەکانی ژیانیشدا ڕێبکەی یا تێداوەستا بی ، شایەنی بینینە

Jungle
2017 | سەركێشی
Jungle
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

فکرەیەکی جوانە تێکەڵ کردنی فلیم و ئەنیمەیشن

Ready Player One
2018 | ئەكشن
Ready Player One
باران
4 ساڵ پێش ئێستا

خۆشەویستی ئەو تاکە شتەیە کە ئێمە دەتوانین هەستی پێ بکەین کە ماوەی کات و بۆشایی تێدەپەڕێنێت ، فیلمێکی تەواو نایاب و جیاواز بەشێوەیەکی کراوە زانستی فیزیا و خەیال و خەون و هیوایی مرۆڤ کە بڕیارە ببێتە بەشێک لە داهاتوی مرۆڤ لە نێوان ئەگەری بوون و به نەبوون بە بەشێک لە ژیانمان ئەخاتە ڕوو ، کۆمەلێک شت کە باسی فیلمەکە دەبەنە ناو شت گەلێکی درامی و هەست بزوێن زیاتر بێ وێنەی کردوە ، شایەنی سەیرکردنە

Interstellar
2014 | سەركێشی
Interstellar
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێکە لە نایابەکان کە فلیمەکە پەیوەندی بە خوێندنگاوە هەیە بەس چیرۆکەکەی کەمێک جیاوازە

Run Hide Fight
2020 | ئەكشن
Run Hide Fight
ahmad
4 ساڵ پێش ئێستا

تەنها بۆ کاتی تەنهای خۆشە ئەم فیلمە 💙

The Outpost
2020 | دراما
The Outpost
یو
4 ساڵ پێش ئێستا

بێ حەلە ، ناوازەیە ، تاکە بەراستی کێژم لێی بینی خۆشترین زنجیرە درامایە حەز ناکەم قەت تەواو بێت زۆر خۆشە

The 100
2014 | دراما
The 100
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

دووەم باشترین و خۆشترین ئەنیمەیشن لەی من وە هیچ ئەنیمەیشن و فلیمێک بەقەد ئەم ئەنیمەیشنە سەرکێشی تێدا نیە

The Adventures of Tintin
2011 | ئەنیمەیشن
The Adventures of Tintin
باران
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەوە نەبوو کە باسی لێوە ئەکرا و وەسف ئەکرا ، چیرۆکێکی دوبارە و کورتبری هەموو لەسەر روداوەکانی رۆلگێرانی زۆرێک لە کارەکتەرەکان لە هەندێک کاتدا لاواز بوو نەیتوانی چێژ و کەشێکی وات بۆ دروست بکەن لە واقیعی فیلمەکەیا بیت ، بەکارهێانی قسە و دەستەواژەی زۆر کە دوور بون لە کوردی پەتی و بنەوانی فیلمەکە ، دەکرا زۆر باشتر بێت بەڵام بە پێی پێویست شتێکی تازە و جیاواز لەم فیلمەیا نابینم لەچاو هاوشێوەی فیلمە سۆزداری و کوردباوییەکانی خۆی لاواز بوو

Paykari Dll
2019 | كۆمێدی
Paykari Dll
سەربەست
4 ساڵ پێش ئێستا

بژین بەڕاستی زنجیرەیەکی نایاب بوو شایەنی سەیکردنە🖤

Faith
2012 | دراما
Faith
WRIZCOO
4 ساڵ پێش ئێستا

بەڕاستی فلمێکی پڕ چێژە فلمێکە کە جێهانی سینەمای بەخۆوە سەرقاڵ کرد کەسینەمای بەرەوپێشتر برد ئەوەندەری سەیری بکەی زیاتر ئاشقی دەبی

Avengers: Endgame
2019 | ئەكشن
Avengers: Endgame
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

یەکێک لە نایاب ترینەکانی هۆلیود کە بۆ هەمیشە لە هزری بینەر دەمێنێتەوە

Casino Royale
2006 | ئەكشن
Casino Royale
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لەنایاب ترین بەرهەمەکانی ڕۆبەرت سەرتای دروستکردنی پیاوی ئاسنین وە شایەنی ئەوەش بوو کە لە باشترینەکانی مێژووبێت

Iron Man
2008 | ئەكشن
Iron Man
سە
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بێگومان یەکێک ئەبێت لە خۆشترین فیلمە ئەکشنەکانــی ئەمساڵ، بەڵام باشترین نا، دەست خۆش بۆ ئەو ڕۆڵ بینینە جـوانەی (جـەیسن)، بەڵام ئەکرا چیرۆکێکی جوانتر و باشتری هەبێت بە ماوەیەکی کورت تریش

Wrath of Man
2021 | ئەكشن
Wrath of Man
گەیلان اسماعیل
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی شاکارێکی جوانە و فێری زۆر شتمان دەکات فێری ئەوەمان دەکات شەرت نیە ئەو شتانەی خەڵک دەیڵێت ڕاست بێت تەنانەت ئەو شتانەی بە چاویش دەبینرێت زۆرجار ڕاست نین و دیوە شاراوەکەی ڕاستە و زۆرجار دەنگی زۆرینە ھەڵەیە گەر بەتەنیاشبیت دەکرێت ڕای خەڵکی بگۆڕی و ڕێگای تۆ ڕاست بێت و ناکرێت لەخۆڕا بڕیار لەسەر ھیچ کەسێک بدەین تەنھا پێویستی بە ئارام گرتن و بیرکردنەوەی درووست ھەیە وەک چۆن تاکە پیاوێک کە تەنھا گومانی لەوە ھەبوو کە دەکرێ بێ تاوان بێت لە کۆتایدا توانی بیسەلمێنێت و ژیانی کەسێک ڕزگاربکات کە بە درۆ تاوان بار کرابووو شایەنی سەیرکردنە

12 Angry Men
1957 | دراما
12 Angry Men
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

سەرەپای فلیمەکە غەرق بوو لە ئاڵۆزی و ڕۆمانسیەت و فێڵ و تەڵکە بەجدی زۆر تایبەت بوو وە ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگەر یش هەیە زۆربەی هەر زۆری فلیمەکانی 250 کانی مێژوو زۆر خۆش و نایابن

Vertigo
1958 | نهێنی
Vertigo
گەیلان اسماعیل
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی فیلمێکی بێ کەم و کوڕی و شازە بە مانای کەلیمە وەک فێرت دەکات ھیوا و باوەڕ بە خۆ بوون گرینگ ترین شتن کە پێویستە مرۆڤ لە ھیچکاتێکا لەدەستی نەدات

The Shawshank Redemption
1994 | دراما
The Shawshank Redemption
محمود بابان
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

یەکێک لە بەھێزترین و جوانترین کۆتایی فیلم

Furious 7
2015 | ئەكشن
Furious 7
پە
4 ساڵ پێش ئێستا

بەجدی زنجیرەیەکی زۆر شازە لەزووەوە چاوەڕێی ئەکەم ئیپسۆدی 1 زۆر شاز بوو شتی زۆر ڕون بوەوە

Loki
2021 | ئەكشن
Loki
بەڵێن بارزان
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

ئەگەر بینەری بوویت و تێنەگەیشتی لە کۆتاییەکەی ینجا ئەمە بخوێنەوە لە سەرەتای فیلمەکە ئاماژە بەوە دەکات کەوا خەوی لێ ناکەوێت یانیش کە دەخەوێت لە شوێنی جیاواز بە خەبەر دێت هەموو کات لە ناو فڕۆکەیەکە ئەمە ەێشتا "تایلەر" تێکەڵی نەبووە دوای تایلەر تێکەڵی خۆی دەکات و وادەزانێت پێکە ئەم کارانە ئەنجام دەدەن بەڵام لە ڕاستیدا تەنها ۆییەتی هەموو ئەمکارانە دەکات وە لە کۆتایی دا هەستی پێ دەکات دەزانێت تایلەر وەهمی ئەوە بۆییە هەوڵی کوشتنی وەهمەکەی دەدات و سەرکەوتوش دەبێت وەك ئەوەی لە کۆتایدا بینیمان.

Fight Club
1999 | دراما
Fight Club
گەیلان اسماعیل
4 ساڵ پێش ئێستا
سپۆیلەر، کلیک بکە بۆ بینین

بەڕاستی شازە من ئەوە چەند جارێکە سەیری ھەموو بەشەکانیم کردووە ھەموو جارێک چێژێکی تایبەتی ھەیە و یەکێکە لە باشترین فیلمەکان

The Maze Runner
2014 | ئەكشن
The Maze Runner
Sivar A. Hamad
4 ساڵ پێش ئێستا

زنجیرە فیلمێکی نایاب، هەرسێ بەشەکە یەک لە یەک شازتر

The Maze Runner
2014 | ئەكشن
The Maze Runner
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

ئەم بەشەی زۆر زۆر تایبەتە تاکە عیبی ئەوەیە کە مارلۆن تێدا بەژداری نکردوە بەس خۆش بەختانە ڕۆبەرت دی نۆری جێیکەی پڕ کردۆتەوە

The Godfather: Part II
1974 | تاوانکاری
The Godfather: Part II
Aya
4 ساڵ پێش ئێستا

لە راستیدا خەلکی زۆر رەخنەی لەم فیلمە گرتووە بەلام تا کۆتای فیلمەکە لەگەلی بوونە مانای ئەوە نییە ئەگەر کەسێک رەخنە لە فلیمێک بگرێ نەتوانی رای خۆت دەربری دەربای ئەو فیلمە لایمن گرنگ نییە چەند رەخنەی لی گیراوە ئەوەی گرنگە من ئەو فلمەم بەدڵە سەرکەوتووبن 🦦🖤!

Radhe
2021 | ئەكشن
Radhe
ئاکۆ باڤاری
4 ساڵ پێش ئێستا

جۆنی نەک فلیمەکانی بەڵکو ئەنیمەیشنەکان شی زەخمن

Corpse Bride
2005 | ئەنیمەیشن
Corpse Bride
ڕەنگی ڕووکار
هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ کوردسەبتایتڵ @ 2025