مرۆڤ دەیەوێت ئازاد بێت بەلام سەرەتا پێویستە دروستکراوێک بمرێت ، فیلمێکی خەیاڵی تەواو ناوازە و تایبەت شایەنی سەیکردنە ئەتوانم بلێم باشترین فیلمی خەیالیە کە کاردانەوەی کرداری هەیە بەسەر واقیعی زۆرێکی مرۆڤەکانی ئەم ژینکەیەی ئەمرۆ ، زۆر بە رونی و وردی پێ لەسەر دوو شە دادەکرێ یەکەم مرۆڤ کاتێک دەکەوێتە بارێکی نا پێوێستی و هەبونی بێ سنور ئەوەل شت بیکا و بیەوێ لێی تێر بێت پارە و حەزە پوچاکانن وا ئەزانی بەهەبونیان تەواو ئارام ئەبێت بەلام دوای بەسەربردنی کەمترین کات لەگەلیان بۆی دەردەکەوێت هیچن و ئارامێ دەروون و ژیان لەوەیا نییە ، دووەم بونەوەری بێ ئەزمون گەورەترین کێشەیە بۆ سەر خێزان و کۆمەلگا وەک ئەوەی تاکەی پەیدادەبێت لە فیلمەکە ، لە کۆتاییدا مرۆڤ پێویستی بە ژیاندێکی مامناوەندیە نەک بێ سنور لە خۆشی و هەبون وە مرۆڤ ناتوانێت هەرگیز ئەو زیندەگیە کۆنترۆل بکا کە سەر بە سنور و ژیانی راستی خۆیدا نیە

بیرۆکەی ئەم فیلمە زۆر بێ وێنەیە و نمونەییە ئەکرا ببێتە یەکێک لە فیلمە سایکۆلۆژیە هەرە ترسناکەکان ، بەلام بەداخەوە چیرۆکەکەی زۆر سادە و لاوازە دەرحەق نیە بەم بیرۆکەیە ئەکرا چیرۆکێکی باشتر و ئالۆز و وردتری بۆ دارێژابا

فیلمێکی نایاب و خاوەن چیرۆکێکی لە ڕاستی وەرگیراو ، شیکردنەوە و وردبونەوەیەکی جوان و جیاوز لەسەر هەستی ئازادی و سەربەست بوون ، ئەوە شتێکە لە ناخماندایە ئەوان ناتوانن بەندی بکەن بە بەربەست و دیوارەکانیان

هەربژی بۆ ئەم دەرهێنەرە بۆ ئەم فکرەیە جوانەی بینەری بن ناوازەیە🖤

دەستان خۆشبێت بەڕاستی یەکێکە لە باشترین و جوانترین ئەنیمەیشنی یابانی کە دروستکرابێت💐🌹😍😘

زنـــــجیرەیـەک کـەلە تەواوی مێــژوو دووبـارە نابـێتەوە🥺🖤

شاکارێکی سینەمایی دوبارەبونەوەی ئەستەمە ،فیلمێک پڕاوپڕ لە پەیام و دیالۆگی جوان فیلمێک هەلگری واقیعێک و راستیەکی هاوبەش لە نێوان هەموو ئەو کۆمەلگایانەی ئەمرۆ بەهۆی ناپاکی باروت و پلانگێریەوە باجی نادادپەروەری دەدەن ! فیلمێک فێرمان دەکات چیتر چاومان لە ئەوانی تر نەبێت شتێکمان بۆ بکەن و ببن بە پێشرەو چیتر کەسایەتیەکان دروست نەکەین و بیانپەرستین بەلکو شتێک لەوان وەربگرین کە ئەوان هەیانە و ئێمەش نیمانە ئەویش بیرۆکە و هیوایە چونکە دەمێنەوە بۆ ماوەی درێژ و ناتوانرێت دەستی بەسەردابگیرێت و ناشتوانرێت بکەوێتە داوی هیچ شتێکەوە ، هەر جارێکی سەیری ئەم فیلمە بکەم چێژیکی زیاترم پێ ئەبەخشێت لەوەی رابردوو بینیومە فیلمێک کاریگەری جێ دێلێت تا مابیت ، بەراستی تایبەتە شایەنی سەیرکردنە

فیلمێک کە ناتوانیت بڵێیت خراپە تا بڵێی فیلمێکی باش و خۆشە هەرچەنە کەمێک ئاڵۆزە بەڵام یەکێکە لە باشترین ئەو فیلمانەی کە مێژووی مرۆڤایەتی بە خۆیەوە بینیوێتی

نایابترین ، دەبوایە پڕبینەرترین بوایە لە هەموو جیهان لە زنجیرەی زۆمبی ، بەراستی نایابە ❤

فیلمێکی ناوازە بوو ، بارێکە رەنگە بە شێوەیەکی تر هەر یەکەمان لە بێ ئاگایی و هۆیەکەوە بکەوینە ناوی ، لە باری ئاوادا یەکگری و یەکڕابون لەسەر دەرچون و مانەوە باشترین بڕیارە ، ئەوان سەرەتا بە هۆی یەکنەبونیان توشی ئاستەنکی زیاتر بونەوە لەوەی هەبوو بەلام دواجار جوانمێری و قوربانیدانی پیاوەکە زۆر شتی بۆ ئەو جێ هێشت گرینگتریشیان ژیان بوو !

منداڵیم لەگەڵ ئەو جۆرە ئەنیمەشنانەیا بوو وە ئەمەیان یەکێک بوو لە ئەنیمەیشنە تایبەتەکانم

بەجددی چاوەڕێی زیاتر بووم یەعنی نازانم شتێکی زۆر زۆر تەقلیدی و دووبارە بوو، نیو سەعاتی سەرەتاکەی زۆر باش هێنای زۆر تامەزرۆی ڕووداوەکانی دواتر بووم کەچی دواتر هەموو ڕووداوەکانی تر چاوەڕوانکراو بوو یەعنی هەرچی پێشبینیەکم کرد هاتە جێ هەموو شتێک دیاربوو، ئاڕت و جووڵەکانیان سەقەت و ناشیرین بوو، دیسانەوەش لێرەش کارەکتەری خراپەکاری ئەنیمەیشنەکە سیمایەکی ناشرین و ڕەزاگرانی هەیە بینەر هەر تەماشای دەکا ناتوانێ خۆشی بوێ ئەوەش و چەندان هۆکاری تر وام لێ ئەکا بڵێم ئەو ئەنیمەیشنە فەقەت بۆ منداڵانە (بە ڕای خۆم) چونکە نازانم هیچ شتێک وام لێناکا بڵێم ئەوە بۆ کەسانی پێگەشتووش ئەبێ هیچ شتێک وای لێ نەکردم هەست نەکەم مناڵم کە سەیرم ئەکرد هەر هیچ شتێک نەبوو، خۆم وەکو حەوت ساڵ و هەشت ساڵ ئەهاتە بەرچاو، چیرۆکێکی خراپ بنیاتنانی خراپی کارەکتەرەکان و بێ ئاگا بوون لەوەی سەرچاوەیان چی بووە و چۆن گەشتنوونەتە ئێرە و بۆچی وایان لێ هاتووە، ئاڕتی خراپ، ئاکشنی لاواز و درۆینە وە ئەنیمەیشنێکی کامل تەقلیدی یەعنی هەموو ئەوانە وام لێ ئەکا بڵێم بەداخەوە کە بەرهەمێکی خراپ و تەقلیدیە کە چاوەڕێی شتێکی زۆرم لێی ئەکرد

دەست پێكەچی نوێی فیلمە كانی (مارڤیل) زنجیرە چی بەچێژ دیارە دڵنیام بەڵام زۆر بەداخەوە (كاپتن ئەمیریكا) دەگۆردرێت دەستان خۆش بێت 💙🔥

لەمەشهەدێکی فلمی میناریدا مارێک بەسەر داریکدا سەردەکەوی دەیفد کە مندالیکی بچوکەلەمەترسی مار تیناگا بەردی تیدەگرێت لەوکاتەدا کە داپیرەی ئاگاداری مەترسیەکەدەبیت قسەیەک دەکا کە من ٥ دەقە فلمەکەم راگرت بەس بیرم لەو قسەیە دەکردەوە مارەکان دەخشێن خۆیان دەشارنەوە بینینی مارەکان باشترە لەوەی وایان لێبکەیت خۆیان بشارنەوە ئەو شتانەی خۆیان دەشارنەوە زیاتر جێگای ترسناکی سامناکترن ئەم وتەیە بۆ هەمو تیۆریەکی ژیان گونجاوە خیزان هاوسەر هاوری سیاسیە چەپەڵەکان ئەو کردارانەی کە بە دزیەوە دەکین مرۆڤ هەمو کاتیک کە کاریکی قیزەون دەکا بە دزیەوە دەیکات ئەمەش مەترسی گەورە بو سەر مروڤو جیهان دروس دەکات تۆ هەرگیز بینیوتە دزی بە ئاشکرا بکرێت مرۆڤکوشتن و رفاندن بە بی نهینی بکری هەندی شت هەن لەم ژیانەدا نابی بهیلی مەترسی بخەیتە سەر یان زۆر سنورداری بکەی چون لە پشتی ئەمەوە شتانیک روو دەدەن کە تۆ چاوەرێی ناکەیت وەک ئەو میردەی کە خیانەت لە هاوسەرەکەی دەکا لە رۆمانی تاوانو سزای دۆسکۆفسکیدا راسکۆلینکۆف کارەکتەری رۆمانەکە ژنێکی سوو خۆر دەکوژێت تاوانەکەی ئەوندە قورس دەبی تا رادەی خۆکوشتنی دەبا چون کارەکەی زۆر بە شاراوەی کرد دواتر دەرونو ویژدانی وەکو مۆرانە بەربوە گیانی بۆیە لەم ژیانەدا هەر شتێک کە دەیکەتت با وەک ئاو رون بیت ئەم وتەیە بو دنیاو قیامەتیش تەواوە وەک چۆن خودا لە قورعاندا دەفەرمی مسقالە زەرەیەک ون نابیت لێپرسینەوەت لەسەر دەکرێت رزگار

(هەندێک جار شتانێک لە ناو ناختن ناتوانیت بە هیچ کەسێکی بڵێیت )چیرۆکی فیلمەکە بێ وێنەیە ئەو لادان و دیاردە ناشرینەی ئێستا کە زۆربەی کۆمەلگاکان تێوەی گلاون بەلام هەر یەکەیان لە ناخی کچێکی داروخاو و کونجی ژورێکی چوار دیوار یا بنکی دەریایەک نێژراون تا ئەو رۆژەی کەسێک دەبێتە پاڵەوان و کۆتایی بە مشتێک لە خەرمانی ئەو کارە دێنێت ، بە گشتی فیلمەکە ناوازە بوو بەلام گەر رۆلگێرانی کچەکە تراژیدیتر کرابا باشتر ئەبوو

zor shazbw sarkawtubn dastan xosh
