فيلمێکە خاوە بەس بە مانايە فيلم وا لەسەردەمى وا نەمبينيوا بەجدى يانى شتى واى تيايه لەسەدەيى ٢١ داهێنرا وە هەست دەکەم فيلمى ستار ۆورس لەم فيلمەيان وەرگرتووە ٪١٠٠ تەکيد نيم ، لەرووى ميوزيك رەنگ و هونەر تايبەت بوو دەرهێنەرەکەش بەجدى وەسف ناكرێ لە باشى فيلمەکانى زۆربەى شاكارن ، شايەنى بينينه

فیلمێکی خۆش بوو لە بەشی پێشووی خۆشتر بوو لە هەمووی خۆشتر گەڕانەوەی (جیسێڵ)و(هۆبس) بوو دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆش بۆ ماندوو بونیان بە وەرگێڕانکە 💙

یەکەم زنجیرەیە تا کۆتایی سەیرکەم هەمیشە ڕۆڵگێرانی شەهاب حسینی (مشکات) تایبەت و ناوازە بووە

دەستان خۆشبێت و سەرکەو تووبن بەڕاستی چێژ بەخشە بەڵام ئەڵقەی تازە زووتر دانێن ♥️♥️

فیلمیکی باش بوو بەڵام هیچ پەیوەندی بە بابەتی ترسناکەوە نەبوو هەم چیرۆکەکش زۆر بێ مانا بوو دەستان خۆش

شاکارەک تەواو تەواو جياواز پراو پر لە ئەکتەرى زەخم ڕۆڵى جاكى نيكڵسن جوان و تايبەت بوو براڤۆ چيڕۆکەکەى زۆر زۆر ناياب بوو شايانى بينينه سەيركەن

خۆشترین بوو هەر وەکو بەشاکانی تر بەڵام ئاخیرەکەی زۆر ناخۆشبوو💔

پیاو هەق بڵێ فیلمێکی خۆش بوو بەس گرینگیان پێ بدایە زۆر شاز دەرەچوو ماعقولە 20 ساڵ ڕۆیشت ئەم کچەو ئەو باوکە هەر وەک خۆیان وابوون

تكایە سەیری بكەن و پەلەی لێمەكەن كەمێك بێزاركەرە لە سەرەتاوە بەڵام دوای لات خۆش ئەبێت،باشترین و خۆشترین فرەنچایسە سەیریبكەن پەشیمان نا بنەوە بە تایبەت ئەگەر حەزت لە بۆكسكنگ بێت

درامایەکی زۆر خۆشە هیوادارم بە زووترین کات ئەڵقەکانی تری سیزنی ٣دابنێن

بەدڵم بوو، بەڕای من شایانی سەیرکردنە، لەبەشی یەکەم خۆشترە چونکە تۆزێک جدیترە ئەم بەشەیان، وە کۆتاییەکەی زۆر بەدڵم بوو بەتایبەت دەرکەوتنی وەندەر وەمان یەسسسسس!!! وە بیڵی زۆر بوێرانە توانی شەڕبکات لەگەڵ دراگۆنەکە، ئەمەوێ جارێکی تریش سەیری بکەمەوە فیلمێکی سەرنجڕاکێش بوو، وە سوپاس بۆ کوردسەبتایتڵ دەستا خۆشبێ...

ئەو بەشەی لەڕووی ئەکشن و سەرکێشیەوە شازتر بوو

فیلمێکی زۆر خۆش نەبوو بەڕەئی من شایەنی ئەو پێگەیەی نیە کە پێی بەخشراوە تەنها کۆتایەکەی کەمێک سەرنجڕاکێش بوو ئەگەرنا فیلمەکە بەو شێوەیە نەبوو، لە جیاتی ئەوە پێشنیار دەکەم سەیری prisoners بکەن زۆر لەوە خۆشترەو نهێنیتریشە.

فیلمیکی ناوازە و تۆزی ترسناکی بوو کۆتایەکەی تۆزی ئاڵۆز بوو بەڵام خۆی لە راستی دا وا نیە لەم فیلمە تۆزی چیرۆکەکە دەستکاری کراوە واتا هەمان رووداو نیە کە روویداوە بەڵام نزیک بوو لە رووداوە راستیەکە دەستان خۆشبیت🤍
